چالاککردنی پاراستنی منداڵ
لە ۶۰ چرکەدا

ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە بۆ پاراستنی منداڵەکەت لە بەرکەوتن و توندوتیژی. ئەوە ئاسانە، بەخۆڕاییە و تەنها ۶۰ چرکەی دەوێت! هەردوو پاراستنی منداڵانی ئەپڵ و گووگڵ چالاک بکە ئەگەر منداڵەکەت بەرهەمەکانی ئەپڵ بەکاربهێنێت، وەک ئایفۆن، ئایپاد، یان ماک.


بەرهەمەکانی ئەپڵ (وێبگەڕی Safari)

1. بڕۆ بۆ
"Settings"
2.کرتە بکە لەسەر
"Screen Time"
3.کرتە بکە لەسەر
"سنووردارکردنی ناوەڕۆک/تایبەتمەندی"
4."هەڵبژاردنی
"سنووردارکردنی ناوەڕۆک"
5.کرتە بکە لەسەر "
Web Content""
6
. کرتە بکە لەسەر "سنوردارکردنی ماڵپەڕەکانی ناوەڕۆکی ئاشکرا"
7.بگەڕێوە بۆ "
Screen Time"، کلیک لەسەر "بەکارهێنانی تێپەڕبوونی کاتی شاشە" بکەکۆدێکی ۴ ژمارەیی هەڵبژێرە


Google SafeSearch (وێبگەڕی گووگڵ)

1. چوونەناو google.se
2.کرتە بکە لەسەر "
Settings""
3.کرتە بکە لەسەر "
ڕێکخستنەکانی گەڕان"، لەژێر SafeSearch و "شاردنەوەی ئەنجامە ئاشکراکان" هەڵبژێرە"
4.کرتە بکە لەسەر "
Save"لە خوارەوەی لاپەڕەکە

دەتوانیت خۆشگوزەرانی منداڵان لە وێبگەڕی گووگڵ باشتر بکەیت بە دروستکردنی هەژمارێکی جیاواز بۆ منداڵەکە کە تەمەنی منداڵەکە باس دەکەیت، پاشان گووگڵ تێدەگات کە ئەو منداڵە وێبگەڕەکە بەکاردەهێنێت.



بە ئاشکرا!



ئەمەی خوارەوە ڕوونکردنەوەیەکی ڕوونترە لەگەڵ بینینی شاشەکان.


بەرهەمەکانی ئەپڵ

چالاککردن

Svart etta i en gul cirkel med svart ram.

بچۆ سەر “ڕێکخستنەکان” پاشان کلیک بکە لەسەر “سکرین تایم”


Svart tvåa i en gul cirkel med svart ram.

کلیک بکە لەسەر “ناوەڕۆک و سنووردارکردنی تایبەتمەندێتی (Content & Privacy Restrictions)”


Svart trea i en gul cirkel med svart ram.

“ناوەڕۆک و سنووردارکردنی تایبەتمەندێتی (Content & Privacy Restrictions)” کارا بکە


Svart fyra i en gul cirkel med svart ram.

“سنوردارکردنی ناوەڕۆک (Content Restrictions)” هەڵبژێرە


Svart femma i en gul cirkel med svart ram.

کلیک بکە لەسەر “ناوەڕۆکی وێب (Web Content)”


Svart sexa i en gul cirkel med svart ram.

کلیک بکە لەسەر “سنووردارکردنی وێبسایتی گەوران (Limit Adult Websites)”


بۆ زیاترکردنی سەلامەتی لەسەر ئەپڵ ئایفۆن، دەتوانی کلیک بکەیت لەسەر "بەکارهێنانی کۆدی تێپەڕی سکرین تایم" لە بەشی "سکرین تایم" و کۆدی تێپەڕی 4 نمرەیی هەڵبژێرە. دوای ئەمە بۆ داخڵ بوون بۆ ئەو سایتانەی کە لەلایەن ئەپڵ سنووردارکراون، داوای کۆدەکە دەکرێت.


تەواو!

En svart och gul gif som blinkar ordet YAY.

هەروەها گەڕانی سەلامەتی گوگڵ (Google SafeSearch) چالاک بکە ئەگەر منداڵەکەت ئایفۆنی هەیە


گەڕانی سەلامەتی گوگڵ (Google SafeSearch)

Svart etta i en gul cirkel med svart ram.

سەردانی ئەمە بکە google.se


Svart tvåa i en gul cirkel med svart ram.

کلیک لەسەر "ڕێکخستنەکان (Settings)" بکە


Svart trea i en gul cirkel med svart ram.

کلیک بکە لەسەر "ڕێکخستنەکانی گەڕان (Search settings)"، لەناو بەشی گەڕانی سەلامەت (SafeSearch) و پاشان کلیک بکە لەسەر "فلتەر (Filter)"


کلیک بکە لەسەر "خەزن کردن (Save)" لەلای خوارەوەی لاپەڕەکە

تەواو!

En svart och gul gif som blinkar ordet YAY.

هەروەها گەڕانی سەلامەتی گوگڵ (Google SafeSearch) چالاک بکە ئەگەر منداڵەکەت ئایفۆن یان تەلەفۆنی ئەندرۆیدی هەیە.

  • پاراستنی منداڵ لە دیجیتاڵی بەکاردێت بۆ سنووردارکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی خودکاری بە پۆرنۆگرافی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ منداڵە بچوکەکان لە قۆناغی پێش قوتابخانە، و تەمەنی قوتابخانەی سەرەتایی. هیچ جۆرێکی پاراستنی منداڵ لە دیجیتاڵی بەشێوەی سەد لە سەد پشتی پێ نابەسترێت و پێویستە هەمیشە هاوشان بێت لەگەڵ گفتوگۆی ناوناوە و کەسی و گونجاو بەگوێرەی تەمەنی منداڵەکە.

    وەکو دایک و باوک، ناکرێ دابنیشیت و وای دابنێیت کە پاراستنی منداڵ (child protection) هەموو کارەکەت بۆ دەکات و منداڵەکەت دەتوانێ جیاوازی بکات لەنێوان سێکس و مامەڵەی توندوتیژ کە ڕوودەدات بەبێ ڕەزامەندی لە پۆرنۆگرافی. بە خۆشحاڵییەوە، تۆ دەتوانی جیاوازییەکی گەورە درووست بکەیت لەڕێگەی قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەت.

  • پاراستی منداڵ لە جیهانی دیجیتاڵی هەمان کاریگەری هەیە وەکو Systembolaget. مەحاڵ نییە کە کحول (مەشروب) بکڕیت یان لە پاراستنی منداڵ لە جیهانی دیجیتاڵی تێبپەڕیت، بەڵام ئەمانە دەست گەیشتن بۆ هەندێک ناوەڕۆک سنووردار دەکەن. بە گەورەبوونی تەمەن بۆ یەکەم تووشبوون جیاوازییەکی گەورە درووست دکات. زۆرجار کارەکە زەحمەتتر دەبێت بۆ منداڵانی تەمەن بچوکتر تا لەگەڵ کاردانەوەیان ڕابێت.

     

  • بە ملیۆنان ڤیدیۆی پۆرنۆگرافی بێ بەرامبەر لەسەر ئەنتەرنێت هەیە کە هەموو کەسێک بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن دەتوانێ دەستی پێی بگات بەبێ هیچ سنوورێک. شتێکی باوە ئەگەر منداڵان ڕووبەڕووی پۆرنۆگرافی ببنەوە بەبێ ویستی خۆیان تەنانەت لە تەمەنی بچوکی قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەدا، بۆ نمونە لەڕێگەی پیشاندانیان لەلایەن هاوڕێیەک یان لەلایەن خوشک/برایەکی لە خۆی گەورەتر. شتێکی باوە کە ڕەوتی پۆرنۆگرافی سوکایەتی و توندووتیژی جەستەی تێدابێت وەکو دەست لە قوڕگ نان و "دەمگرتن". ئەمە هەروەها زۆرجار بە ئاڕاستەی سێکسی کەسە نزیکەکان دەڕوات. بەهۆکاری ئاسانی لە دەستگەیشتن، پۆرنۆگرافی بووەتە سەرچاوەی سەرەکی پەروەردەی سێکسی، هەندێکجار تاکە سەرچاوەیە بۆ چەندین منداڵ. هەروەها هەندێک منداڵ ئەو جووڵانەی بینیویانە لە پۆرنۆگرافی لەسەر منداڵانی تردا جێبەجێی دەکەن. لێرەدا زانیاری زیاتر بخوێنەوە دەربارەی ئەوەی چۆن منداڵان دەکرێ کاریگەر بن بە پۆرنۆگرافی.

  • Myt: “Digitala barnskydd tar alltid bort HBTQI-information och sexualupplysningsidor.” 


    Fakta: Det är enkelt att kontrollera att ett digitalt barnskydd inte tar bort sidor med sexualupplysning och HBTQI-information t.ex. umo.se, rfsu.se, rfsl.se och snaf.se. Det är lika så enkelt att korrigera om en viss webbsida skulle tas bort av misstag. 

    Myt: “Digitalt barnskydd fungerar inte”

    Fakta: Digitala barnskydd avser yngre barn i förskole-, låg- och mellanstadieålder där det har en betydande effekt. Det finns inget digitalt barnskydd som har 100% effekt precis som det inte finns något dörrlås, brandvarnare eller Systembolag som är 100% effekt. Dörrlås kan brytas upp, brandvarnare kan gå sönder och det går att be en person över 18 år att köpa ut alkohol. 
Den som vill ta sig runt ett digitalt barnskydd kommer alltid kunna göra det, men samhället begränsar olika saker som är skadliga för barn så gott det går. Digitala barnskydd har även ett viktigt normbildande signalvärde. Det finns olika digitala barnskydd som har mer eller mindre effekt. Därför är det viktigt att testa valt alternativ regelbundet och att kombinera digitala barnskydd som begränsar yngre barns kontaktyta till pornografi med porrfri policy, individ- och åldersanpassad regelbunden porrkritisk undervisning och porrkritiska samtal. 

    Myt: “Digitala barnskydd är kontraproduktivt eftersom de bidrar till att samtalen uteblir.” 


    Fakta: Forskning vid Uppsala universitet* 2016 visar att endast ett fåtal av barnen i studien hade pratat med en vuxen om pornografi. Vid den tidpunkten hade majoriteten av kommunerna inte aktiverat digitala barnskydd mot pornografi i skolorna och lika så hade mycket få föräldrar hade aktiverat barnskydd till sina barn på privata digitala enheter, ändå uteblev samtalen. Samtalen uteblir alltså oftast oavsett om det finns något digitalt barnskydd eller ej - om inte vuxna aktivt initierar samtalen. Därför är det viktigt att porrprevention innehåller en helhetslösning som både begränsar yngre barns kontaktyta till pornografi kombinera digitala barnskydd med porrfri policy, individ- och åldersanpassad regelbunden porrkritisk undervisning och porrkritiska samtal.

Källa:

    *Magdalena Mattebo, Uppsala universitet, 2016

  • لە ساڵی 2022 دا، ئەنجومەنی ئەوڕوپی بڕیارێکی دەرکردووە کە بەتووندی ئەوە ڕادەسپێرێت هەر 46 وڵاتە ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئەوڕوپی هەڵبستن بە کەمکردنەوەی نزیکەی 100 ملیۆن حاڵەتی ڕووبەڕوونەوەی منداڵان بە پۆرنۆگرافی. بەم شێوەیە ئەنجومەنی ئەوڕوپی داوا لە حکومەتی سویدی دەکات - کە هێشتا هەنگاوی نەناوە بۆ پاراستنی منداڵانی سویدی لە پۆرنۆگرافی بەگوێرەی ئەم یاسایە - بۆ پابەندبوون و دڵنیاییدان بەگوێرەی داواکارییەکانی ئەنجومەنی ئەوڕوپی.

    پۆرفری براندۆم پەیوەندی بە حکومەت کردووە بۆ بەدواداچوونی ئەوەی کە ئایا حکومەت کاردەکات بەگوێرەی یاساکەی ئەنجومەنی ئەوڕوپی. تاوەکو ئێستا، حکومەت وەڵامی پرسیارەکەی نەداوەتەوە. پۆرفری براندۆم بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ دەستکەوتنی وەڵامەکان.

    ئەنجومەنی ئەوڕوپی ئەم نووسینەی خوارەوەی لەسەر وێبسایتی ئەنجومەنی ئەوڕوپی بڵاوکردۆتەوە:

    "ئامێرە دیجیتاڵییەکان پێویستە ڕێگریکاری ناوەڕۆکی تێدابێت تایبەت بە گەوران بۆ پاراستنی منداڵان

    هەموو ئامێرە دیجیتاڵییەکان پێویستە لایەن و ئامرازی کۆنتڕۆڵی باوانی بەشێوەیەکی ئاسان تێدابێت بۆ پاڵاوتن و بلۆک کردنی بابەتەکانی پۆرنۆگرافی کە بەشێوەیەکی ئاسایی بۆ ئەوان درووستکراوە بۆئەوەی ڕێگری بکرێت لە تووشبوونی منداڵان بە بابەتی گەوران، هەروەکو کۆمەڵەکە وا دەڵێت. ئەم ئامرازانەی کۆنتڕۆڵ کردن پێویستە "بەشێوەیەکی سیستەماتیکی لە شوێنە گشتییەکاندا چالاک بکرێن، وەکو قوتابخانەکان، پەرتوکخانەکان و یانەکانی گەنجان".

    بە پشت بەستن بە بڕیار بە کۆی دەنگ لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتەی لەلایەن دیمیتری هوبرۆن ئامادەکراوە (فەرەنسا، ALDE)، ئەو پەرلەمانتارانە نیگەرانی قووڵی خۆیان دەربڕیوە لەبارەی "تووشبوونی بێ وێنەی منداڵان بە وێنە پۆرنۆگرافییەکان، کە ئەمەش زیان بە گەشەکردنی دەرونی و جەستەییان دەگەیەنێت". ئەوان دەڵێن ئەم تووشبوونەی منداڵان، "مەترسییەکان زۆر زیاتر دەکات لەبارەی هەڵگەڕانەوەی جێندەری، ئالوودەبوون بە پۆرنۆگرافی و سێکس کردن لە تەمەنێکی زوودا و هاوشان لەگەڵ سێکس کردنی ناتەندروست."

    لێرەدا هەموو بڵاوکراوەکەی ئەنجومەنی ئەوڕوپی بخوێنەوە!

  • پرسیار لە شارەوانی خۆت بکە لەبارەی بوونی پاراستنی منداڵ لە جیهانی دیجیتاڵی لە دامەزراوەکانی شارەوانی بۆ منداڵان، وەکو قوتابخانەکان، یانەکانی دوای قوتابخانە و پەرتوکخانەکان. دەتوانی پێشنیازی هاوڵاتی پێووسەختە-نووسراومان بنێریت “Hej kommun!” [سڵاو شارەوانی!] بۆ پۆستەی زانیاری شارەوانی ناوچەکەی خۆت یان بۆ کەسی سەرەکی لە دەستەی جێبەجێکاری شارەوانی، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە شارەوانییەکە پێشنیازی هاوڵاتییان وەردەگرێت یاخود نا. هەروەها پرسیار بکە لەوەی کە ئایا پاراستنی منداڵ لە جیهانی دیجیتاڵی لە شارەوانییەکی تۆدا هەیە لە تۆڕەکانی وایفای کراوە لە ژینگەی گشتیدا کە تیایدا منداڵان ئامادەدەبن وەکو ڕیستۆرانتەکان، مۆڵەکانی بازاڕکردن، شوێنەکانی یاری کردن، پەرتوکخانەکان، هتد.

    ئێمە دەتوانین بەیەکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەکردن و زیادکردنی سەلامەتی منداڵ!

لاپەڕەی زانیاری لەبارەی ڕێگریکردن لە پۆرنۆگرافی! چاپی بکە و بیبەخشە بە کەسانی تر!

لاپەڕەی زانیاری لەبارەی ڕێگریکردن لە پۆرنۆگرافی! چاپی بکە و بیبەخشە بە کەسانی تر!ناوچەی خاڵی لە پۆرنۆگرافی بۆ منداڵەکەت درووست بکە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی· لاپەڕەی زانیاری ئێمە لەبارەی چۆنییەتی چالاککردنی پاراستنی منداڵ لە ئەپڵ و گوگڵ لە 60 چرکەدا بۆ هەموو دایکان وباوکان کە منداڵیان هەیە لە قوتابخانەی منداڵەکەتدا، یانەکانی دوای قوتابخانە، تیمی باسکتبۆڵ و هەروەها لە گروپی هاوڕێکانیان!

تاکە ڕێگا بۆ پاراستنی منداڵەکەت ئەوەیە کە هەموو منداڵانی دەوروبەری منداڵەکەت بپارێزیت.

هەروەها بەشێوەی دیجیتاڵی بڵاوی بکەوە، بۆ نمونە لە چاتی وەتسئەپ و زنجیرەکانی ئیمەیل لەگەڵ باوانی تردا!کاریگەر و زۆر ئاسان!

زۆر ئاسان و ئاسان!