کاریگەری ئەمە چییە لەسەر منداڵان؟

بە ملیۆنان ڤیدیۆی پۆرنۆگرافی بێ بەرامبەر لەسەر ئەنتەرنێت هەیە کە هەموو کەسێک بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن دەتوانێ دەستی پێی بگات بەبێ هیچ سنوورێک. هەموو کەسێک دەتوانێ دەستی بە پۆرنۆگرافی بگات هەروەکو چۆن دەکرێ دەستی بە بارنکانالێن (Barnkanalen) بگات. لێرەدا دەتوانی زانیاری بخوێنیتەوە لەسەر ئەوەی کە لە ئێستادا پۆرنۆگرافی چۆنە، و کاریگەری چییە لەسەر منداڵان و چۆن دەتوانی بە تێپەڕبوونی کات ڕێگری لێ بکەیت!

En svart och gul ikon av en playboy-kanin.

پۆرنۆگرافی لە ساڵانی 2000 ەکاندا

پلەی بۆی (Playboy) لە بەرامبەر پۆرنهەب (Pornhub)

زۆرێک لە ئێمە کە ئێستا دایک یان باوکین لەبیرمانە کە چەندە کارێکی خۆش و سەرنجڕاکێش بوو کاتێک بۆ یەکەمجار لاپەڕەی گۆڤارێکی پۆرنمان هەڵدەدایەوە لە "شوێنی شاراوەی پۆرن" لە ژێر بەردێک لەناو دارستاندا. بەڵام ئەو شتانەی ئێمە دەمانبینی لەنێو گۆڤاری پۆرنۆگرافی بزوێنەر لەو کاتەدا ئەوە نییە کە ئێستا منداڵان دەیبینن کاتێک لە گوگڵ دەنووسن "پۆرن-porn" یان "xxx" - زۆربەی کات لە تەمەنی قۆناغی سەرەتاییدا.زووتر لە قوتابخانەی سەرەتایی.

کاتێک قسە لەبارەی پۆرنۆگرافی دەکەین، ئێمە هەمیشە مەبەستمان ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی پۆرنۆگرافییە کەوا دەست گەیشتن پێی بێ بەرامبەرە لە سایتە گەورە باوەکانی پۆرن، چونکە منداڵان بەشێوەیەکی سەرەکی ڕووبەڕووی ئەمانە دەبنەوە. زۆرجار بابەتی تووند لە لاپەڕەی سەرەکی هەیە، هەرکاتێک منداڵان داخڵی لاپەڕەکە دەبن، چەندین وێناکردنی تووندووتیژی، و ڕق بەرامبەر ژنان هەن کە دەکرێ مایەی ترس و تۆقاندن بن بۆ منداڵان. بۆ نمونە بینینی ڤیدیۆی هەوڵی خنکاندن و ڤیدیۆ بە ئاڕاستەی پۆرنی کەسە نزیکەکان شتێکی زۆر باوە لە ناونیشانەکانیاندا.

بۆ دەستکەوتنی تێگەیشتنێکی باشتر لەبارەی گەورەبوون لەم ڕۆژگارەدا بە بوونی پۆرنۆگرافی تووندووتیژ تەنیا بە داگرتنی چەند کلیکێک لەسەر تەلەفۆنەکەت، تۆ دەتوانی بۆ نمونە سەیری بابەتێکی بەڵگەنامەیی لە یوتیوب (YouTube) بکەیت بە ناونیشانی “پۆرنۆگرافی ئەنتەرنێت بە خێرایی زۆر و جیلی تاقیکاری” لەڕێگەی دانی لیند و فیلیکس سورفجێڵ، لە تەمەنی 21، کە ئەمە ڕاسپێردراوە بۆ منداڵانی تەمەن 13 ساڵی. لێرەدا دەتوانی سەیری ڕاپۆرتێک بکەیت بە ناونیشانی “Strypsex är det nya normala” [سێکس کردنی خنکاندن بووەتە بابەتی نوێ] لەڕێگەی کچە گەنجەکان لە ڕێکخراوێک بەناوی SNAF – Sexualkunskapen Ni Aldrig Fick [ ئەو پەروەردە سێکسییەی کە هەرگیز بەدەستی ناهێنیت] ئەمە لەبارەی گەورەبوونە وەکو کچێک لە کلتوری پۆرنۆگرافی ئەم سەردەمە.

بیرۆکەیەکی تر لەبارەی ئەوەی کە لەم سەردەمەدا منداڵان ڕووبەڕووی چی دەبنەوە، تەنانەت ئەگەر خۆت نەتەوێت سەیری پۆرنۆگرافی بکەیت، بریتیە لە خوێندنەوەی ناونیشان و جۆرەکان لە لاپەڕەی سەرەکی سایتی مۆرنە سەرەکییەکان بۆ نمونە وەکو پۆرنهەب (Pornhub)، ئێکس ڤیدیۆس (Xvideos) و یوپۆرن (Youporn).

هەندێك ڕاستی لەبارەی پۆرنۆگرافی: سێکسی خنکاندن

"مێشک تەنیا ڕێژی 2% جەستە پێک دەهێنێت، بەڵام پێویستی بە 20% ئۆکسجینی جەستە هەیە. کاریگەری ئەمە دەمودەستە. دوابەدوای 6–7 چرکە، دەکرێ کەسەکە لەهۆش خۆی بچێت. دوای 15 چرکە، ئەم کەسە توانای ڕاگرتنی میزی نامێنێت. دوابەدوای چوار بۆ پێنج خولەک، مێشکی ئەم کەسە دەمرێت. فشاری کەمتری هەیە ئەگەر ببێتە هۆکاری برینێکی مەترسیدار و کوژەر وەک لەوەی قوتوی خواردنەوەی گازی بکەیتەوە".

هەموو وتارەکە لە ئێکسپرێسن (Expressen) بخوێنەوە

En svart och gul ikon av texten "98%".

بەکارهێنانی پۆرنۆگرافی لەم سەردەمەدا لەلایەن منداڵان و هەرزەکاران

منداڵان هەمیشە بەشێوەیەکی سروشتی بەپەرۆش بوونە لەوەی زانیاری بزانن لەبارەی جەستە و سێکس. لەو کاتەی ئێمە زانیاریمان بەدەست کەوتووە دەربارەی سێکس لە کرۆپ و نۆپ (Kropp & Knopp) لە كامراتبوستن (Kamratposten)، پۆرنۆگرافی بووەتە سەرچاوەی سەرەکی خوێندنی سێکسی چەندین منداڵ لەم سەردەمەدا. وروژاوی خودی بابەتەکە و بەپەرۆشی سروشتی منداڵان هاندەرێکی بەهێزە تاوەکو گەڕان لە گوگڵ ئەنجام بدەن - و بە ملیۆنان سایتی پۆرنی بێ بەرامبەر هەن کە تەنیا بە چەند کلیکێک دەستی پێیان دەگات. بەم ڕێگایە پیشەسازی پۆرنۆگرافی هەڵساوە بە دزینی پڕۆسەی گەشەکردنی سروشتی منداڵان.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی سویدی بە بەشداری 4,339 بەشداربوو، نزیکەی 98% کوڕانی سویدی سەیری پۆرنۆگرافیان کردووە لەماوەی تەمەنی منداڵی یان هەرزەکارییاندا (Svedin, Åkerman and Priebe 2011). (1) لە لێکۆڵینەوەیەکی تری سویدیدا، نزیکەی 75% کچان سەیری پۆرنۆگرافیان کردووە (Mattebo et al. 2016). (2) (2)

زانای دەمار کاترینا گۆسپیک لە ساڵی 2016 لە لە ساڵی 2026 دا، لێکۆڵەری بواری مێشک، کاترینا گۆسپیک باسێکی کردووە لە Malou efter tio (3) دەربارەی ئەوەی کە چۆن تەلەفۆنی زیرەک گۆڕانکاری لە بەکارهێنانی پۆرنۆگرافی درووست کردووە. لە پێشووتردا، وروژاندن تەنیا بۆ کاتێکی سنووردار ئەنجام دەدرا، تەنیا لەبەردەم کۆمپیوتەردا. بەڵام لەم سەردەمەدا، ئێمە دەستمان دەگات بە پۆرنۆگرافی ئۆنلاین لەناو گیرفانەکانماندا لە هەموو کاتێکدا چونکە ئێمە بە نزیکەیی هەموو کاتێک تەلەفۆنی زیرەکمان لەلایە.

En svart och gul ikon av en flicka som ler stort..

زۆرجاران منداڵان ڕووبەڕووی پۆرنۆگرافی دەبنەوە لە تەمەنێکی بچوکی وەکو تەمەنی قۆناغی سەرەتایی قوتابخانە

چەندین نیشاندەر هەن کەوا لەلایەن شارەزایان و ڕێکخراوەکان تیشکیان خراوەتەسەر ئەوانەی کار لە بواری منداڵان دەکەن، بە دیاریکراوی، ئەوەی کە بەرە بەرە منداڵان بۆ یەکەم جار ڕووبەڕووی پۆرنۆگرافی دەبنەوە لە تەمەنێکی بچوکتردا. پۆرفری براندۆم زۆرجار پەیوەندی پێوە دەکرێت لەلایەن ستافی قوتابخانە و باوان و هەواڵ لەسەر ئەوە دەدات کە ئێستا منداڵان ڕووبەڕووی/دوچاری پۆرنۆگرافی بوونەتەوە لە تەمەنی قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەدا.

ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە زۆرجاران ڕوودەدات لەڕێگەی ئەوەی کە پۆرنۆگرافیان پیشان دەدرێت لەلایەن خوشک/برایەکی تەمەن گەورەتر لە خۆی یان لەلایەن هاوڕێیەکی لە قوتابخانەدا. کارێکی ترسناکە کە لە ئەزمونێکی ترسناکدا بەتەنیا دابنیشیت. ئەمەش مانای وایە کە زۆرجار منداڵەکە دەیەوێت هاوبەشی بەمە بکات لەگەڵ هاوڕێیەکیدا - ئەمەش ئاسانترە وەک لەوەی بە کەسێکی تەمەن گەورە بڵێیت.

هۆکارێکی تری پیشاندانی پۆرنۆگرافی ئەوەیە کە منداڵەکە دەیەوێت وەکو کەسێکی باش ببیندرێت لەڕێگەی پیشاندانی ئەو کارەی کە کوڕ و کچی گەورە ئەنجامی دەدەن. لەو قوتابخانانەی کە سەردانمان کردوون، ئەوان قسە دەکەن لەبارەی فشاری هاوڕێکانیان لەوکاتەی قوتابییە "چالاکترەکان" هانی یەکتر دەدەن بە دەستپێکردنی سەیرکردنی پۆرنۆگرافی لەوکاتەی لە تەمەنی دەوروبەری دە ساڵی دان.

کارێکی باوە کە کوڕان زۆر لە کچان بکەن تاوەکو سەیری پۆرنۆگرافی بکەن

پۆرفری بارندۆم ڕاپۆرتی پێدەگات لەلایەن ستافی قوتابخانە لە سەرتاسەری وڵاتدا بەوەی کە کارێکی باوە کوڕان بە دیاریکراوی گێچەڵ بە کچان بکەن لەڕێگەی زۆر لێکردنیان تاوەکو سەیری پۆرنۆگرافی بکەن. سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری شارەوانی فالکنبێرگ، پێر سڤێنسن، پەیوەندی بە ئێمەوە کرد کاتێک باوکێک پێشنیازی هاوڵاتییانی بۆ ناردین کە پێشووتر نووسراوەتەوە لەبارەی ژینگەی کاری دوور لە پۆرنۆگرافی بۆ منداڵان (لێرەدا بەردەستە بۆ دابەزاندن (داونلۆد کردن)).

شارەوانییەکە لە بەرژەوەندی ئەمەدا بڕیارێکی دەرکردووە، و بەگوێرەی قسەی پێر، یەکێک لە هۆکارەکان ئەو ڕاستییە بوو کە شارەوانییەکە نزیکەی دە ڕاپۆرتی ساڵانەی بەدەست گەیشتووە لەبارەی ڕووداوی ئەوەی کوڕان، لە تەمەنی قۆناغی قوتابخانەی سەرەتاییدا زۆریان لە کچان کردووە تاوەکو لەسەر تەلەفۆنەکانیان و هەروەها لەسەر ئامێری دیجیتاڵی قوتابخانەدا سەیری پۆرنۆگرافی بکەن. ئەو بە ئێمەی گوت کە ئەمە کێشەیەکی زۆر بەربڵاوە و ژمارەیەکی زۆری کەیس و حاڵەتی تر هەن کە ڕاپۆرتیان لەبارەوە نەدراوە.

INCEST-PORR,
TEEN & BARELY LEGAL*


Stor trend på mainstreamporrsajterna

En stor trend på mainstreamporrsajterna de senaste åren är porr med familje-tema, så kallad "incest-porr". Det finns miljontals filmer på det här temat och olika specifika kategorier som "stepdad", "stepmom", “stepbrother” m.fl. Det finns även kategorier som går ut på att tjejer i filmerna ska se ut som unga tonåringar eller ännu yngre, framför allt i de två kategorierna "teen" och "barely legal". Här framställs ofta tjejerna i barnmiljöer med nallebjörnar och leksaker. 

När barn kommer in på populära porrsajter som t.ex. Pornhub, Xvideos och XNXX ligger den här mycket populära typen av porr ofta synlig högt upp på startsidan som är gratis och öppen för alla att titta på oavsett om man är 7 år eller 70 år.

Ett par exempel på “incest-porr” och “teen” är: “VIRGIN LITTLE STEPSISTER TRIES SEX – ALEX ADAM”,  99% likes, 8,7 miljoner visningar, (noterad  Juni 2023 på XNXX ) eller “STEPFATHER FUCKS TINY TEEN BECAUSE HIS WIFE WOULD NOT”, 10.9M visningar, 87% likes, (noterad 11 januari 2023 på PornHub).

* Källor:
The Guardian, Gale Academic, Springer link
Teen och barely legal nämns i forskningen.
Taylor & Francis online
Här kallas det “incest porn”: EBSCO

Normaliserar övergrepp på barn

Exponering för porr med incest-tema, och med personer som ser ut som barn, normaliserar att barn utsätts för sexuella övergrepp. Lena Morin är generalsekreterare på Unizonjouren nxtME, som ger stöd och hjälp till personer som har utsatts för incest. Lena förklarar att barn som exponeras för porr med personer som ser ut som barn och incest-tema kan få svårare att förstå att det är fel om vuxna eller familjemedlemmar utsätter barn för sexuella övergrepp.

“Porrkategorier som “Teen” och “family porn” sänker barns resiliens mot att utsättas för övergrepp eftersom den normaliserar övergrepp. Det minskar sannolikheten att ett barn berättar för en trygg vuxen om övergrepp som det utsätts för”, säger Lena Morin.

“Det händer även att barn som har exponerats för porr med personer som ser ut som barn legitimerar övergreppen för varandra: ‘Det där har jag sett i porr, det är så man gör med barn, det är okej att göra så’.”, berättar Lena Morin.


Influenser i sociala medier och populärkultur


MILF “Mother I Like To Fuck” är en populär porrkategori som återspeglas i sociala medier. Videos med ungdomar som flörtar med äldre kvinnor trendade bl.a. hösten 2022 på TikTok. En sökning på “Mature miilf”, med två i, på TikTok ger ca 1 miljard träffar. En känd svensk TikTok-profil har även börjat sälja kläder där det står “MILF Hunter”. Många av skämten angående MILFs riktar sig till kompisars mammor, ofta som ett sätt att retas. Det har även blivit vanligt att tonåringar skämtar om snygga vuxna som de kallar “MILF”:s och “DILF”:s “Dad I Like To Fuck” eller “Daddy”.

“I vår generation just nu är “MILF”- och “Daddy”-porr väldigt normaliserat och utbrett. Om man ser en snygg förälder pratar man ofta om dem som “MILF” eller “Daddy” utan att det är något konstigt, det är det många kallar en snygg vuxen”, säger Christine Gandal 23 år, student vid Uppsala universitet och tidigare praktikant hos Porrfri Barndom.

Orden ”Daddy” & ”Mommy” har sexualiserats


Något som har varit ett barns sätt att säga mamma och pappa på engelska har blivit sexualiserade och mycket vanliga begrepp av porren. Det har ungefär samma innebörd som “MILF” och “DILF” förutom att detta anspelar på att den vuxna kvinnan eller mannen ska vara mer dominerande och bete sig som en förälder oavsett om de har egna barn. 



“Det är vanligt att ungdomar även kallar andra ungdomar som beter sig dominant eller omhändertagande för “Daddy” eller “Mommy” med en sexuell underton, det är supervanligt och sällan någon tycker att det är konstigt,” berättar Christine Gandal.

Barnsliga attribut såsom flätor

Bland annat NBC News rapporterade hösten 2022 om en TikTok-trend där servitriser prövade att ha två flätor på jobbet. Servitriserna visar i sina TikTok-filmer hur de upptäcker att de får betydligt mer dricks om de har flätor till skillnad från när de har frisyrer som inte på samma sätt associeras med yngre tjejer och barn. 


“Det är vanligt att tjejer i porren har på sig knästrumpor och sätter upp håret i flätor som anspelar på “school girl”-looken för att de ska se ännu yngre ut. Jag märker att unga som tycker om att klä sig så till vardags ofta får kommentarer om det och sexualiseringen gör så att tjejer inte alltid vågar ha den stil eller outfit som de gillar”, säger Christine Gandal.


En svart och gul ikon av en pojke som ligger på mage och tittar framåt sammanbitet.

خاڵی کردنەوەی منداڵ لە هەستکردن بە تاوان و شەرمکردن

کارێکی باوە کە منداڵان هەست بە شەرمکردن بکەن لە قسەکردن لەبارەی پۆرنۆگرافی لەگەڵ گەوراندا و هەربۆیە کارێکی گرنگە کە وا لە منداڵان بکرێت کە هەست بە تاوان شەرم نەکەن لەم بارەوە.

پسپۆڕەکانمان یارمەتیت دەدەن بۆ پاراستن و پشتگیری و پاراستنی منداڵەکەت.

قسەی لەگەڵدا بکە، پاڵپشتی بکە و پارێزگاری لێ بکە

لێرەدا هەندێ ڕێنمایی شارەزایان باس دەکەین لەبارەی چۆنییەتی قسەکردن لەگەڵ منداڵەکان بەتەنیا و بەشێوەیەکی گونجاو بەگوێرەی تەمەنی پۆلی بەرلە قۆناغی قوتابخانە و قوتابخانەی سەرەتایی,, قوتابخانەی سەرتایی و قوتابخانەی ناوەندی.

Ikon av en svart och gul megafon

کاریگەری پۆرنۆگرافی لەسەر منداڵان و هەرزەکاران

هەروەکو هەموومان دەزانین، زۆربەی جار منداڵان فێری شت دەبن لەڕێگەی سەیرکردنی کەسانی گەورە و لاسایی کردنەوەی ئەو کارانەی ئێمە ئەنجامی دەدەین. ئەمە شتێکی ڕوونە کە پۆرنۆگرافی شتێک نییە لەمە بەدەر بێت، هەروەکو لە بەیاننامەی شایەدی و ڕاپۆرتەکان ئاماژەی پێ کراوە Ett år med ungarelationer.se وDet här är inte ok! (5) لەڕێگەی Unizon. هەروەکو چۆن ڕێکلامکردن بۆ جگەرە دەکرێ جگەرەکێشان بکاتە شتێکی ئاسایی لەنێو منداڵاندا و هانیان بدات بۆ جگەرەکێشان، هەروەها ناوەڕۆکی ڤیدیۆی پۆرنۆگرافی دەکرێ ئەمە بکاتە شتێکی ئاسایی و هانیان بدات بۆ لاسایی کردنەوەی ئەو شتانەی لە پۆرنۆگرافیدا دەیبینن. لێکۆڵینەوە ئەوە پیشان دەدات کە نزیکەی 70% کوڕان، ئەوانەی کەم تا زۆر هەموو ڕۆژێک سەیری پۆرنۆگرافیان کردووە حەز دەکەن هەوڵی ئەنجامدانی ئەو شتانە بدەن کە لە ڤیدیۆکاندا دەیبینن (Svedin, Åkerman och Priebe 2011). (6)

Ett barn ligger i en säng och tittar på en ipad

بە چ ڕێگەیەک منداڵان کاریگەر دەبن بە پۆرنۆگرافی؟

En stor europeisk studie visade att det finns en koppling mellan att kontinuerligt exponeras för nätporr och någon typ av våldsutövning i intima relationer (Stanley et al. 2016) (7). Pojkars utövande av sexuellt tvång och övergrepp var signifikant kopplat till regelbunden porrkonsumtion. Det ökade också sannolikheten för att de skulle ha skickat sexuella bilder eller meddelanden betydligt. Sannolikheten att bära på könsstereotypa uppfattningar var också signifikant högre för pojkar som regelbundet konsumerade porr.

گفتوگۆکانی ڕەزامەندی

ئەو گەورانەی کە لە دەوروبەری ژیانی منداڵاندان پێویستە بایەخێکی هاوسەنگ و ڕوون بە پۆرنۆگرافی بدەن و پیشانی بەهای یەکسانی هەموو کەسێک بدەن کە ناکرێ ئەم بەهایە پێشێل بکرێت. پێویستە ئەوە ڕوون بکەینەوە کە هیچ کەسێک ناتوانێت گێچەڵ بە هیچ کەسێکی تر بکات و بۆ مەرامی خراپ بەکاری بهێنێت و هەرکەسێک بیەوێت دەستپێشخەری بکات لە دەست لێدان لە کەسێکی تر لەڕووی جەستەییەوە، پێویستە هەمیشە سەرەتا ڕەزامەندی ئەو کەسە وەربگرێت.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، نیکیتا ئۆگلا و ستێفان پۆپۆڤ باس لەوە دەکەن کە چۆن توندوتیژی کاریگەری لەسەر پەیوەندییە سێکسییەکانی گەنجان دەکات.

کاریگەری توندوتیژی لەسەر پەیوەندی سێکسی گەنجان


En svart och gul ikon av en pratbubbla med tre utropstecken i.

دەنگی/بۆچوونی خودی گەنجەکان

لە وەرزی بەهاری 2020 دا، سەکۆی زانیاری و پاڵپشتی نیشتیمانی ئونگا ریلەیشنەر (Unga Relationer)، کە زیاتر لە 216,000 سەردانیکاری بێ هاوتای وەرگرتووە لەنێوان تەمەنی 15 بۆ 20 ساڵی لە 2019 دا، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی Ett år Ett år med ungarelationer.se (8) - ئەزمون و زانیاری لەبارەی تووندووتیژی کوڕان لە دژی کچان و تووندووتیژی پەیوەندی گەنجان وەکو هاوکار و هاوڕێ. ڕاپۆرتەکە ئەوە پیشان دەدات کە شوێنە ناڕێکخراوەکان کە تیایدا منداڵان تووشی پۆرنۆگرافی دەبنەوە، هۆکارێکی گەورەی تووندووتیژی کوڕانە لەدژی کچاندا.

لەڕێگەی ئەزمونی پێشووتری کاری پاڵپشتی و کارکردن بۆ ڕێگریکردن لە تووندوتیژی، ئونگا ریلەیشنەر (Unga Relationer) بەشێویەکی ڕوون ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە پۆرنۆگرافی هۆکارێکی بەردەوام و نەگۆڕە لە ژیانی گەنجاندا. سەرەڕای ئەمەش، ئەوەی لە ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە، لەڕێگەی چیرۆکی زیاتر لە 1,600 گەنج، جێگای سەرنجە و پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و گرنگی دیاریکراوی پێ بدرێت - بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە تووندوتیژی سێکسی کە ڕووبەڕووی کچان دەبێتەوە.

هەندێک لە ووتە وەرگیراوەکانی ناو ڕاپۆرتەکە بە ناونیشانی “Ett år med ungarelationer.se”:

"من لە هاوڕێ کوڕەکەم دەترسم. ئەو هەندێکجار ئازارم دەدات کاتێک سێکس دەکەین. ئەمە هەروەها کارێکی قورسە چەنکە زۆر سەیری پۆرن دەکات و دەیەوێت لاسایی ئەو کارانە بکەینەوە کە لە ڤیدیۆکاندا دەیبینێت. هەندێکجار دەکرێ ئەم شتانە کاری زۆر قێزەون بێت."

"ئەو میهرەبانە لەوەی وام لێبکات بڵێم بەڵێ، بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕازیم دەکات بە ئەنجامدانی چەندین کاری سێکسی نامۆ - دەست لە مل نان، میزکردن لەناو دەممدا، دانیشتن لەسەر ڕووخسارم، پاڵنانی چەندین جۆری زەکەری دەستکرد (دیڵدۆ) بۆ ناو دەمم تاوەکو دەڕشێمەوە، و شتی لەم بابەتە. تەنانەت هەندێکجار دەست لە ملم دەنێت (وەکو ئەوەی بمخنکێنێت) ئەو کاتەی کە سێکس ناکەین."

"ئەو ئالوودەبووە بە پۆرن. ئەو دەڵێت کە هەست بە پیاو بوون دەکات ئەو کاتەی ئەو کارانەم لەگەڵدا دەکات. پێم گوت کە بوەستێت بەڵام تووڕەبوو. لەسەرم دانیشت و خەریک بوو بمخنکێنێت. پاشان تفی لێم کرد و گوتی کە بۆ بەرژەوەندی خۆم ئەوەندە ناڕەزایی دەرنەبڕم."

ئەمە شتێکی ڕوونە کە پۆرنۆگرافی بوونی هەیە لە پەیوەندی هەمان ڕەگەزدا:

"من دەمەوێ دەست لە ملی هاوڕێ کوڕەکەم بنێم ئەو کاتەی سێکس دەکەین، بەڵام ئەو نایەوێ ئەو کارە بکەم و پاشان دەمەقاڵێ دەکەین. ئەمە دەستی پێکرد ئەو کاتەی دەستم بە سەیرکردنی پۆرن کرد. من بە بوونی ئەم توانایە دەوروژێم، بۆیە من بە جۆرێک لە جۆرەکان ناتوانم بوەستم چونکە لەم کاتەدا هەستێکی زۆر خۆشم دەبێت کاتێک دەبمە ئەو کەسەی کە لە کۆتاییدا لە کەسێکی تر دەدەم."

En svart och gul ikon av en penna som ritar en prickad svart linje.

بە تێپەڕبوونی کات دەست بکە بە ڕێگریکردن

قسەی خۆتت هەبێت بەرلە یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوە

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی (Livingstone m.fl., 2014) (9)، منداڵە تەمەن بچوکترەکان ئەو کاتەی ڕوبەڕووی پۆرنۆگرافی دەبنەوە هەست بە ناڕەحەتی زیاتر دەکەن. هەربۆیە گرنگە کە گەوران قسە لەگەڵ منداڵان بکەن بەڕێگەیەک کە ببێتە مایەی ڕێگریکردن بەرلەوەی مەترسی ڕووبەڕووبووی ئەمە ببنەوە، بەو مانایەی بەرلەوەی دەستیان بگات بە ئەنتەرنێت و گەڕان لەنێو ئنتەرنێتدا. بەڵام هەمیشە ئەم کارە ئەنجام بدەن بە ڕێگەی کەسی و شیوازێکی گونجاو بەگوێرەی تەمەن، بەبێ باسکردنی وشەی "پۆڕن" بۆ منداڵە بچوکەکان.

زۆرێک لە گەوران وابیردەکەنەوە کە کارێکی زووە و مایەی ناڕەحەتییە ئەگەر بەرگری لە بەرامبەر پۆرنۆگرافی بنیاد بنێن لە منداڵاندا لە تەمەنی قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەدا. ئێمە ڕازین بەوەی ئەمە کارێکە مایەی ناڕەحەتییە و دڵتەنگییە کە منداڵان لە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمەدان لە تەمەنێکی وەها بچوکدا. هیچ چارەسەرێکی بنەڕەتی نییە بۆ ئەم کێشەیە، بەڵام ئێمە دەتوانین بەیەکەوە کاربکەین بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک کە بەباشترین شێوە کاریگەری هەبێت.

کارێکی زەحمەتە کە دەست بە گفتوگۆکە بکەیت، بەڵام ئەوەت لە یاد بێت کە خراپترە ئەگەر منداڵەکە ڕووبەڕووی ببێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ یارمەتییەکی لە کەسێکی گەورە وەرگرتبێت تاوەکو بتوانێت بەگوێرەی توانا خۆڕاگری درووست بکات بەرلەوەی ڕووبەڕووی ببێتەوە و بۆئەوەی تا دەکرێت ئاسان بێت لای منداڵەکە کە بوێری هەبێت لەوەی ئەمە بە کەسێکی تەمەن گەورە بڵێت لەو کاتەی ڕوودەدات و بتوانێت پشتگیری بەدەست بهێنێت لەڕێگەی قسکردن لەگەڵ کەسێکی تەمەن گەورە. وەکو باوان، ئێمە هەموومان لەسەر هەمان بەلەم داین - بەڵام یارمەتی یەکتر دەدەین!

En svart och gul ikon av ett timglas där tiden håller på att runna ut.

بارنۆمبودسمانێن [چاودێری منداڵان] “Kartläggning av kunskap om pornografins inverkan på barn och unga“ (10) [ڕاپرسی زانین لەسەر کاریگەری پۆرنۆگرافی لەسەر منداڵان و گەنجان] ڕاپۆرتی ساڵی 2021 ئەمەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:

گەنجان بڕوایان وایە کە گفتوگۆی گرنگ دەربارەی پۆرنۆگرافی و ناوەڕۆکەکەی و بەرهەمهێنانی پێویستە لە قۆناغێکی زوودا ئەنجام بدرێت تاوەکو بتوانن بژاردەی دروستیان هەبێت دەربارەی بەکارهێنانی پۆرنۆگرافی. هەروەها هاوبەشان لە گەورانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گشتی ئەمە وەکو پێداویستییەک دەبینن.

ئەوا هەروەها نووسیویانە کە:

منداڵان و گەنجان باوان و بەخێوکاران و کەسانی تر بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرامبەر پارێزگاری کردن لە منداڵان کاتێک شتێک ڕوودەدات و هەروەها لە بەرامبەر زیادکردنی کارامەیی و زانینی منداڵان لەڕێگەی درووستکردنی مەودایەکی فێربوون، و ئامادەبوونی گەوران بۆ پاڵپشتی کردنی منداڵان لەڕێگەی قسەکردن لەگەڵیاندا و بنیادنانی پەیوەندی متمانەدار.

En jeansklädd tjej som går på styltor med ryggen mot kameran.

پێشبینی ئەوە مەکە کەسێکی تر لەبری تۆ قسەبکات

گفتوگۆیەکە ڕوونادات ئەگەر گەوران دەستپێشخەری نەکەن. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی سویدی لە ساڵی 2016 دا (Mattebo et al. 2016) (11) "نزیکەی هیچ یەکێک" لە وەڵامدەرەوان قسەیان لەگەڵ کەسێکی تەمەن گەورە کردووە سەبارەت بە پۆرنۆگرافی. وە زۆربەی زۆری منداڵانی سوید پارێزگاری منداڵ لە ئامرازی دیجیتاڵیان وەرنەگرتووە لە ساڵی 2016 دا.

قوتابیان پێویستییان بە پەروەردەیەکی سێکسی باش هەیە لە قوتابخانەدا بۆئەوەی مامەڵەیەکی هاوسەنگ لە دژی پۆرنۆگرافی بکەن، بەڵام زۆرجار ئەم پەروەردەیە لە تەمەنێکی زۆر درەنگدا دەکرێت و هەندێکجار هەر ناکرێت. لە وەرزی پاییزی 2022 دا، ڕەزامەندی و ڕەخنەگرتن لە پۆرنۆگرافی داخڵی بەرنامەی پەروەردەیی سێکسی نوێ دەکرێت، کە دووبارە ناوی لێ دەنرێتەوە بە “Sexualitet, samtycke och relationer” [سێکس و ڕەزامەندی و پەیوەندییەکان] (زانیاری زیاتر بخوێنەوە لە Skolverket[ئاژانسی نیشتیمانی سویدی بۆ پەروەردە]). ئێمە کارێکی زۆرمان کردووە بۆ گەشەپێدانی و زۆر دڵخۆشین بە بەشداریکردنمان. بەڵام هەموو مامۆستایان ڕاهێنانیان وەرنەگرتووە لەم بارەوە یان هەموو مامۆستایان هەست بە ئاسوودەیی ناکەن لەوەی زانیاری دەربارەی سێکس و ڕەزامەندی فێری قوتابیان بکەن.

بەداخەوە پەروەردەی سێکسی هەندێکجار شکست دەهێنێت چونکە خۆی لە خۆیدا بابەتێکی فێرکاری نییە. بۆیە چاوەڕوانی هیچ کەسێک نەکەیت کە گفتوگۆی گرنگ بکات دەربارەی تایبەتمەندێتی، ڕەزامەندی، سێکس، چێژوەرگرتن، پەیوەندییەکان، خراپ بەکارهێنان و پۆرنۆگرافی لەگەڵ منداڵدا. لێرەدا هەندێ ڕێنمایی شارەزایان بەردەستە لەبارەی چۆنییەتی قسەکردن لەگەڵ منداڵەکان بەرە بەرە بەتەنیا و بەشێوەیەکی گونجاو و بەگوێرەی تەمەنی پۆلی بەرلە قۆناغی قوتابخانە و قوتابخانەی سەرەتایی، قوتابخانەی بنەڕەتی و قوتابخانەی ئامادەیی. بەیەکەوە!  

قسە بکە دەربارەی پۆرنۆگرافی

خۆپاراستن لە پۆرن بەپێی تەمەن

ملیۆنان ڤیدیۆی پۆرنۆی زبر لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە هەیە کە بەخۆڕاییە و کراوەن بۆ ئەوەی هەر کەسێک سەیری بکات بەبێ گوێدانە تەمەن. بە بەکارهێنانی ئامۆژگارییە سادەکانی پسپۆڕمان گفتوگۆیەکی گونجاو لەگەڵ تەمەنت سەبارەت بە پۆرن لەگەڵ منداڵەکەت دەستپێبکە. ئێمە یارمەتی یەکتری دەدەین!

Pojke som ritar en blå och gul stjärna med stora kritor på marken.
Flicka med blåa jeans som bär på en skateboard under armen.
Pojke som hoppar och skjuter en basketboll i en basketkorg.

STEFAN & NIKITA HAR ORDET

Doreen Månsson intervjuar kompisarna Stefan Popov & Nikita Uggla om hur det var att växa upp i dagens porrkultur och exponeras för porr redan i lågstadiet.

Våldsporrens påverkan på ungas sexuella relation

Bristande undervisning kring sex & samlevnad

Snacka, stötta och skydda mellanstadiebarn

Snacka och stötta tonåringar


سەرچاوەکان:

1) Svedin, Carl Göran; Åkerman, Ingrid och Priebe, Gisela (2011). Frequent users of pornography. A population based epidemiological study of swedish male adolescents, Journal of Adolesence, no: 34 (4), pp: 779-788.
2) Mattebo, Magdalena; Tydén, Tanja; Häggström-Nordin, Elisabet; Nilsson, Kent och Larsson, Margareta (2016). Pornography consumption among adolescent girls in Sweden, The European Journal of Contraception and Reproductive Health Care, no: 21(4), pp: 1-8.
3) TV-programmet Malou efter tio (2016)
4) Unga Relationers rapport "Ett år med ungarelationer.se" (2020)
5) Unizons rapport "Det här är inte ok!" (2020).
6) Svedin, Carl Göran; Åkerman, Ingrid och Priebe, Gisela (2011). Frequent users of pornography. A population based epidemiological study of swedish male adolescents, Journal of Adolesence, no: 34 (4), pp: 779-788.
7) Stanley, Barter, Wood, Aghtaie, Larkins, Lanau, and Överlien (2016). Pornography, Sexual Coercion and Abuse and Sexting in Young People’s Intimate Relationships: A European Study. Journal of Interpersonal Violence, 1–26.
8) Unga Relationers rapport "Ett år med ungarelationer.se" (2020)
9) Livingstone, Smith (2014). Annual Research Review: Harms experienced by child users of online and mobile technologies: the nature, prevalence and management of sexual and aggressive risks in the digital age, p: 643.
10) Barnombudsmannens “Kartläggning av kunskap om pornografins inverkan på barn och unga“ (2021)
11) Mattebo, Magdalena; Tydén, Tanja; Häggström-Nordin, Elisabet; Nilsson, Kent och Larsson, Margareta (2016). Pornography consumption among adolescent girls in Sweden, The European Journal of Contraception and Reproductive Health Care, no: 21(4), pp: 1-8.